لوبنانی و خانەقینییەکان ئاوێتەی یەکبوون

وەک پەنابەر هاتن و خەریکە دەبن بە خانەخوێ

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

یەکێک لە چێشتخانەکانی خانەقین میوانداری سەرجەم خێزانە پەنابەرە لوبنانییەکانی خانەقینی کرد بۆ نانی نیوەڕۆ.

ئومێد زەنگەنە، خاوەن چێشتخانەکەیە 964ـی وت، “خەڵکی خانەقین خەڵکێکی میواندۆستن، ئەم کارەمان ئەمڕۆ کردووە لەپێناو رازیکردنی پەروەردگار و بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتیمان بەرامبەریان، خۆمان تێر ئاوارەییمان چەشتوە خۆ نازانین بۆ ئێمەش دووبارە دەبێتەوە یان نا،  بۆیە گرنگ ئەوەیە تا لە تواناماندایە لە خەمی ئەم لێقەوماوانە کەم بکەینەوە”.

دایکی روقەیە یەکێک لە ئاوارە لوبنانییەکانی بۆ 964ـی باسکرد، منداڵەکان دڵیان زۆر خۆشە و ئەوکەشە خێزانییە زۆر ئارامی کردوونەتەوە، دەڵێت گەورەکانیش وا هەست دەکەن کە هێشتا لە شار و وڵاتی خۆیانن و دەرنەچوون، چونکە رەفتاری عێراقییەکان لەگەڵیان زۆر ئارامبەخشە.

لە 24ـی ئام مانگەوە خێزانە لوبنانییەکان بەرەو خانەقین هاتوون و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نزیکەی 32 خێزان گەیشتوون و ئێستا 15 خێزان بە جێگیری ماونەتەوە و ئەوانی دیکە بەرەو خوارووی عێراق بەڕێکەوتوون .

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

250 ئاوارەی لوبنانی دیکە هاتنە عێراق

250 ئاوارەی لوبنانی دیکە هاتنە عێراق