لە کەرکوک

ئەو خۆپیشاندەرە دەستگیرکرا کە کەسێکی بریندارکرد

964+

ژوولی عەدنان

لە کەرکووک ئەو خۆپیشاندەرە دەستگیرکرا کە دوێنێ سێشەممە 29.10.2024 هێرشی کردەسەر پیاوێکی بەتەمەن و ژنەکەی .

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لە رێگەی مەفرەزەکانی پۆلیس و هێزی سواتەوە توانیویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە دوێنێ هێرشی کردەسەر هاوڵاتییەکی بەتەمەن و هاوسەرەکەی لە بەردەم بینای شارەوانی کەرکووک .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە دەستگیرکراوە و رادەستی دادوەری لێکۆڵێنەوە کراوە و بەپێی مادەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت.

پۆلیسی کەرکوک ناسنامەی ئەو کەسەی بڵاونەکردووتەوە کە دەستگیرکراوە و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

دوێنێ لە کەرکوک کۆمەڵێک وانەبێژی خۆبەخش لە بەردەم بینای شارەوانی کەرکوک دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام گردبوونەوەکە ئاژاوەی تێکەوت و دواتر هێرش کرایەسەر پیاویکی بەتەمەن و ژنەکەی و پیاوەکە بریندارکرا.

پۆلیسی کەرکوک؛ هیچ عەرەبێک دەستگیر نەکراوە

پۆلیسی کەرکوک؛ هیچ عەرەبێک دەستگیر نەکراوە

پۆلیسی کەرکوک: راکردنی تۆمەتبارێک دوورە لە راستییەوە

پۆلیسی کەرکوک: راکردنی تۆمەتبارێک دوورە لە راستییەوە