بەهۆی شەڕ و ئاژاوە
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
964+
شۆڕش قادری
لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەڕ و ئاژاوە لە نێوان پەرلەمانتاران دروست بوو و دانیشتنەکە دواخرا.
پەیامنێری 964ـی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەڕ دەمەقاڵێ لە نێوان ژمارەیەک پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروست بووە و بەوهۆیەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاژاوەکە لەکاتێکدا دروست بووە کە لیژنەی یاسایی دەستیکردووە بە خوێندنەوەی بڕگەکانی ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك و هەمواری چەند یاسایەك لەوانە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و موڵكی ئەوانەی یاساكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی (حزبی بەعسی هەڵوەشاوە) دەیانگرێتەوە، هەروەها هەمواری یاسای باری كەسی، لێبوردنی گشتی، پڕۆژەی خزمەت و خانەنشینی چەكدارانی حەشدی شەعبی، کۆبووەوە.