لە هەینی داهاتووەوە
تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 هێڵی ئاسمانی تورکیا رایگەیاند، رۆژی هەینیی داهاتوو گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستپێدەکاتەوە.
هێڵی ئاسمانیی توركیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەیان بەوە كردووە، لە رۆژی هەینیی داهاتوو 1.11.2024 بەپێی ئەو کاتانەی لە سیستمی حجزکردندا بەردەستن، گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا دەستپێدەكەنەوە.
گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی توركیا بەهۆی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و گرژییەكانی رۆژانی رابردووی ناوچەكە وەستابوون.