دوور لە چاوەڕوانییەكان
رۆدری بالۆن دۆری 2024ی بەدەستهێنا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە پاریس و لە ئاهەنگێكدا، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی، خەڵاتی باشترینەكانی تۆپی پێی ساڵی 2024ی پێشكەش كرد، رۆدری هێرناندێزی یاریزانی ئیسپانی و یانەی مانچێستەر سیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.
ئاهەنگەكە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، دوور لە چاوەڕوانییەكان رۆدری، یاریزانی ئیسپانیا و یانەی مانچێستەر سیتی، خەڵاتی بالۆن دۆری وەك باشترین یاریزان وەرگرت، لە كاتێكدا دنیا چاوەڕێ بوو ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری ریال مەدرید خەڵاتەكە وەربگرێت.
خەڵاتەكانی دیكەش بەم جۆرە بوون:
ئایتانا بۆنمات، خانمە یاریزانی بارسێلۆنا، باڵۆن دۆری خانمانی بردەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید و ئێما هایس خانمە راهێنەری ئەمریکی خەڵاتی یۆهان کرۆفیان وەک باشترین راهێنەری پیاو و ژن بەدەستهێنا.
ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتین و ئەستۆن ڤێللا، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2024ی بەدەستهێنا.
جنێفەر هێرمۆسۆ خەڵاتی سوكراتی پێشكەش كرا.
خەڵاتی رێزلێنان بۆ ئەستێرەی كۆچكردووی ئەڵمانیا، فرانز بێكنباوەر پێشكەش كرا
خەڵاتی گۆڵكاری ساڵ “خەڵاتی گێرد مولەر” درایە هاری كەین هێرشبەری بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو 52 گۆڵی تۆمار كرد.
لامین یامال یاریزانی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، خەڵاتی ریمۆن كۆپای وەك باشترین یاریزانی لاوی وەرگرت.
یانەی ریال مەدرید بە باشترین یانەی جیهان بۆ 2024 دیاریی كرا
تیپی خانمانی یانەی بارسێلۆنا بە باشترین تیپی خانمانی 2024 دەستنیشان كرا و لەگەڵ چەند خەڵاتێكی دیكە.