لەسەر بودجەی پارێزگای کەرکوک

چەند پڕۆژەیەک لە کۆمەڵگەی خاڵخاڵان جێبەجێ دەکرێن

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

چەند پڕۆژەیەک بۆ کۆمەڵگەی خاڵخاڵانی سەر بە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک جێبەجێدەکرێت ، کە سێیانیان قیرتاوکردنی چەند شوێنێکی ناوچەکەیە و لە داهاتووشدا چەند پڕۆژەیەکی دیكە جێبەجێ دەکرێن.

ئازاد عاسی، سەرۆکی شارەوانیی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان، بە 964ی وت، سێ پرۆژەی قیرتاوکردن لە کۆمەڵگەکەمان جێبەجێکراوە، کە بودجەکەی لەسەر پارێزگای کەرکوکە، کە 20 هەزار مەتر دووجا قیر لە سێ شەقامی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان بەکارهاتووە بە درێژایی دوو کیلۆمەتر، کە ئەوەش کارئاسانییەکی زۆر دەکات بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان تەقتەق و کۆیە بۆ پارێزگای هەولێر.

وتیشی، “دوو پڕۆژەی دیكەش بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێن، ئەوانیش نۆژەنکردنەوەی پردی خوار کەرەبەلەیە لە رێگەی سەرەکی کۆمەڵگەکە و ناحیەی شوان، کە بەهۆی بارانی زستانی رابردوو بەشێکی پردەکە رووخابوو، لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆی ماڵان بە درێژایی 120 مەتر بۆ یەکێک لە گەڕەکان، کە یەکێکە لە گرنگترین پێداویستییەکان بۆ ئەو گەڕەکە”.

کۆمەڵگەی خاڵخاڵان دەکەوێتە ئەوبەری پردەکەی تەقتەق، کە تەنیا زێیەکەی تەقتەق لە نێوانیانە، بە هۆی جوگرافیای شوێنەکە هەندێکجار لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق پرۆژەی بۆ دەردەچێت و کاری بۆ دەکرێت، هەندێکجاریش بە هەمان هۆکار لە هەردووکی بێبەش دەبن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە خاڵخاڵان سەللەی خۆڵ لەناو بازاڕ دانرا

لە خاڵخاڵان سەللەی خۆڵ لەناو بازاڕ دانرا