ئەوقاف سکاڵاى کردووە

هەر دەرگاى تەوالێت و دارەمەیتى مزگەوت مابوو، ئەویشیان دزى

964+

دەشتى عارف – هەولێر

دزێک بە ماتۆڕێکى سێ تایە و بە رۆژى رووناک دەچێتە ناو مزگەوتى سەعید نەورەسى لە شارى هەولێر، پێنج دەرگاى تەوالێتى مزگەوتەکە و دارەمەیت (دارەبازە)یەک، دەدات بە کۆڵیدا و دەیاندزێت.

دزییەکە بەیانى رۆژى چوارشەممەى رابردوو ئەنجامدراوە، بەپێى ئەوەى کە پەیامنێرى 964 بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە کامێراى چاودێرى مزگەوتەکەوە دەردەکەوێت، دزەکە زۆر بە لەسەرەخۆیى دەچێتە ناو مزگەوتەکە و دەستدەکات بە لێکردنەوەى دەرگاکان و دەیاندات بە کۆڵیدا و پێنج دەرگا دەدزێت.

دزەکە بەوە ناوەستێت، دەچێتە ژوورى مردووشۆر و دارەمەیتەکەش دەدزێت.

لەسەر ئەو بابەتە، نەبەز ئیسماعیل، بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بە 964ـی وت،” ئێمە لەرێگای بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێرەوە لە بنکەی پۆلیسی ئیسکان داوای یاسایمان لەسەر ئەو دزە تۆمارکردوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنى”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا...

بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران