لە بازاڕەکانى هەرێم

زێڕو دۆلار دابەزین

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێم دابەزین و هەر مسقاڵێک زێڕیش چەند هەزارێکە لێبووەوە و دۆلاریش هاکا هاتەوە سەر 150 هەزار.

نرخى ئه‌مڕۆى یەک ئۆنسە زێڕ له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌ دوو هه‌زار و 742 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ دەکرێت‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش كه‌ نرخى دۆلار بۆ 151 هەزار دابەزیوە، ئەمە واى کردووە هەر مسقاڵێک زێڕ چەند هەزارێکى لێ ببێتەوە.

نرخی ئه‌مڕۆى زێڕ كه‌ لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانى هەولێرەوە‌ داندراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

مسقاڵێک زێڕ عەیار24 به‌ 680 هه‌زار دیناره‌

مسقاڵێک زێڕ عەیار22 به‌ 623 هه‌زار دیناره‌

مسقاڵێک زێڕ عەیار21 به‌ 595 هه‌زار دیناره‌

مسقاڵێک زێر عەیار 18 بە 510 هەزار دینارە.

زێڕ هەر لە بەرزیدایە

زێڕ هەر لە بەرزیدایە