964 لە ئەمریكایە

ئەمڕۆ ترەمپ لە نیویۆرك و هاریس لە پێنسلڤانیا بانگەشە دەكەن

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە 27.10.2024 رۆژێكی تایبەتە لە رۆژانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریكا و هەردوو بەربژێرەكە كەمپەینی گەورەیان هەیە.

نێردراوی 964 لە ئەمریكا توانا نەقی، زانیاریی ئەوەی گەیاند، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان لە ویلایەتی نیویۆرك كەمپەینی هەڵبژاردنی هەیە، لە بەرامبەردا كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان لە پێنسلڤانیا بۆ جەماوەر قسە دەكات.

هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە 5.11.2024 بەڕێوەدەچێت و تۆڕی 964 رووماڵێكی تایبەتی بۆ ئەم رووداوە گرنگە هەیە و نێردراویشی لە ئەمریكایە.

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە ...

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە سیستمەکەیدا هەیە