راگەیەنراوێک لە وەزارەتى داراییەوە

هەر موچەخۆرێک کۆدى بایۆمەترى نەکات موچەکەى رادەگیرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا هۆشدارى بە موچەخۆران دەدات، ئەوانەى کۆدى بایۆمەتریان نییە 20.11.2024 دوامۆڵەتە و هەر فەرمانبەرێک تا ئەوکاتە نەیکردبێت، موچەکەى رادەگیرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتى دارایى هەریم بڵاوى کردەوە، لەسەر بنەمای ئەو رێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان هەردوو وەزارەتى دارایى هەرێم و عێراق لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە،هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا  کۆدى UPN یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا 20.11.2024، خۆیان تۆمار بکەن.

روونیشى کردووەتەوە، بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندنیان هەیە.

جەختیش کراوەتەوە، هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا 20ـى مانگى داهاتوو کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

1500 وارسی شه‌هید له‌ راپه‌ڕین UPN یان دروست نه‌كردووه‌

1500 وارسی شه‌هید له‌ راپه‌ڕین UPN یان دروست نه‌كردووه‌