نمایشکردنى 28 تابلۆى لە قوماش دروستکراوو

لە هەڵەبجە پێشەنگاى هونەرى ریسایکلین کرایەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە پێشەنگایەکى شێوەکارى ریسایکلین کرایەوە کە تێیدا شێوەکارێک 28 تابلۆى نمایشکرد کە سەرجەمیانى لە قوماش و کەرەستەى بەکارهاتوو، دروستکردبوو.

حوسنا هەورامى، شێوەکار کە وەک خۆى دەڵێت تاکە شێوەکارى هونەرى ریسایکلینە لە هەڵەبجە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،” ماوەی 15 ساڵە سەرقاڵی کاری ھونەریم و لەم ماوەیەشدا، چوار پێشانگەی تایبەت بە خۆمم کردۆتەوە”.

ئەو شێوەکارە لەم پێشەنگایەدا 28 تابلۆى نمایشکر کە سەرجەمیانى لە پەڕۆ و جلوبەرکى بەکارهاتوو دروستکردبوو.

هەر لە پێشەنگاکەدا، تورەکەى خام بەسەر میوانەکاندا دابەشکرا، بە بۆچوونى حوسنا هەورامى ئەوەش هاندانى خەڵکە بۆ پاراستنى ژینگە، چونکە تورەکەى خام دۆستى ژینگەیە و خەڵکى دەتوانن لە جیاتى زەرفى نایلۆن و پلاستیکى سودى لێوەرگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح