بەرکەوتەى چەکى کیمیاییەو توشى شێرپەنجەش بووە
چیرۆكى ئه‌و پیاوه‌ى 13 هه‌زار نه‌مامى چاندووه
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ماوەی 30 ساڵە، بەهۆی بەرکەوتنی بە چەکی کیمیایی توشی نەخۆشی شێرپه‌نجه بووە، به‌ڵام كۆڵى نه‌داوه و تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار نه‌مامى چاندوە پێنج کیلۆمەترى گونده‌كه‌ى سهوزكردووه.
ئەنوەر سلێمان، ئه‌و باخەوانهیە لە گوندی عەسکەرى سه‌ر ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رى چه‌مچه‌ماڵ و به 964ـى وت، ئامانج لە سەوزکردنی رێگای گوندەکەى تەنیا لەبەر خاتری خوای گەورە بووە.
وتیشی “ویستومە خزمەتێکی بچوک بە گوندەکەم بگەیەنم، زیاتر لە 15ساڵە سەرقاڵی چاندنی نەمامم لە گوندەکەم”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له خۆى تەواوی خانەوادەکەشی بەرکەوتەی چەکی کیمیایین زیاتر لە 20 ساڵ دەبێت چارەسەری پزیشكی وەردەگرن، بەڵام ده‌ڵێت “شکور لە چاو جاران ئێستادا باشترم”.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێك له هاوڵاتیان هاوکارنین بۆ سه‌وزایی، سوتانی بەشێکی زۆر لە دارەکانیش لە وەرزی هاوین و ئاگر کەوتنەوە، هۆكارێكی دیكه‌ن كه ئه‌و سه‌وزایی له سنوورى گونده‌كه‌ى زیاد بكات، چەندین جاریش ئەم نەمامانەى سووتاون، سه‌رله‌نوێ چاندوویهتییهوه.
لە ئێستادا، ئەنوەر سلێمان خاوەنی دوو نەمامگەی بچوکه و زیاتر لە 13 هەزار نەمامى هەیە، نرخی نەمامەکان لە 500 دینارەوە دەستپێدەکات تاوه‌كو دوو هه‌زار و 500 دینار.
بەشی زۆری نەمامەکانی بریتین لە قەڵەمتۆز، زەیتون، هەنگی دونیا، هەنار، هەنجیر و فستق، لە شاخەکانی نزیک گوندەکەشی تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار دار زەیتونیشی چاندووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن