د. موسه‌ننا ئه‌مین:

هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ كه‌ 100% له‌ هه‌ڵبژاردن ساختەکارى كرابێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو په‌ره‌له‌مانتاری كوردى ئەنجومەنى نوێنەران، له‌گەڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژى 20.10.2024 به‌ڕێوه‌چوو.
د.موسه‌ننا ئه‌مین له‌گه‌ڵ دارا سێكانیانی كه‌ هه‌ردووكیان ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووى ئیسلامین له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسسیدا راگه‌یاند، به‌شێكى زۆرى ئه‌و گومانانه‌ى لاى هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كان هه‌بوو كه‌ گوایه‌ كێشه‌و گرفت له‌ ئامێره‌كانى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان هه‌بووبێت “راست ده‌رنه‌چوو”.
وتیشی،”یه‌كێك له‌و ئامێرانه‌مان به‌ ده‌ڕنافیز كرده‌وه‌ و بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ جۆره‌ مۆرێكی دیكه‌ى له‌ناو نییه‌ كه‌ بتواندرێت ده‌نگدانه‌كه‌ى پێ بكگۆڕدرێت”.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەبارەى گومانى لابردنى مەرەکەب یان مۆرى دەنگدانەکە تاقیکردنەوەیان کردووە و دەرکەوتووە بەهۆى گەرمییەوە لا ناچێت و هەر وەک خۆى ماوەتەوە.

جەختى لەوەشکردەوە كه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌ریبخات 100% له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌زویر و ساخته‌ كرابێت.

دوێنێ ئه‌م دوو په‌ره‌له‌مانتاره‌ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی و دروستی ژماردنی ده‌نگی هاوڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی باڵای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

وردبینی بۆ سندوقێکی دەنگدانی بازنه‌ى هه‌ولێر دەکرێت

وردبینی بۆ سندوقێکی دەنگدانی بازنه‌ى هه‌ولێر دەکرێت