ژمارەیەکى دیکەى ئاوارە گەیشتن

ماڵێکى خانەقینى دەرگایان بەڕووى خێزانێکى پەنابەرى لوبنانیدا کردەوە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

ئەمڕۆ، حەوت خێزانی دیکەى پەنابەرى لوبنانییەکان گەیشتنە شاری خانەقین و لە حوسەینییەی حەسەن موجتەبا بە شێوەیەکی کاتی جێگیرکران.

ضاويه بركات کە ژنێکى بەتەمەنى پەنابەرە لوبنانییەکانە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”من دانیشتووی شاری بەیروتم، بەڵام بەهۆى شەڕ و ئەو مەترسیانەى لەسەرمان بوو وڵاتەکەمان جێهێشت و درەنگانی دوێنێ شەو گەیشتینە عێراق، پاش ئەوەی لە لوبنانەوە بۆ سوریا هاتین و پاشان لە سنوری قائیم داخلی ئەم وڵاتە بووین و ئەمڕۆش گەیشتینە ئەم شارە جوانە کە پێی دەوترێت خانەقین.”

شێخ حوسێن مەندەلاوی کە سەرپەرشتیاری حوسەینییەکەیەو ئەو خێزانانە دێنێتە خانەقین بە 964ـى وت،” تائێستا 17 خێزانى ئاوارەى لوبنانى لە خانەقینن و داوا دەکەین خانەقینییەکان دەرگاى ماڵەکانیان بەڕووى لێقەوماواندا بکەنەوە تا دەرگاى خێر بەڕوویاندا بکرێتەوە”.

مەنسور حەیدەر پیاوێکی بەتەمەنی خانەقینییە و لەگەڵ هاتنی ئاوارەکان یەکسەر خێزانێکی گواستەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، وەک بۆ 964 باسى کرد، دوو ژور و تەوالێت و شوێنی خۆشوشتنى بۆ ئەم میوانانە لە ماڵەکەی خۆی ئامادەکردووە و تەنیا چێشتخانەى بۆیان دروست نەکردووە، چونکە وەکخۆى دەڵێت،”دەمەوێت لەسەر خوانى خۆمان بیانبینم و بەیەکەوە نان بخۆین و هاوبەشى بکەین”.

پەنابەرە لوبنانییەکان کە بەهۆى جەنگەوە وڵاتەکەى خۆیان جێهیشتووە، بە بڕیارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە “میوان”، ناویان دەهێنرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یەکەم خێزانى پەنابەرى لوبنانى گەیشتنە عێراق

یەکەم خێزانى پەنابەرى لوبنانى گەیشتنە عێراق