بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل

دوو فڕۆکەی گەشتیاری نەیانتوانیوە بگەنە هەولێر

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆى داخستنى ئاسمانى عێراق لەکاتى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیى لە فڕۆکەخانەى هەولێر دواخران، دوو فڕۆکەى گەشتیاریش کە لە لەندەن و کۆڵنەوە بۆ هەولێر بەرێکەوتبوون، نەیانتوانى گەشتەکانیان تەواو بکەن و لە فڕۆکەخانەکانى تورکیا نیشتنەوە و بڕیارە ئەمڕۆ گەشتەکانیان تەواو بکەن و بگەنە فڕۆکەخانەى هەولێر.

ئەمڕۆ شەممە 26.10.2024، کۆمپانیاى فلاى ئەربیل رایگەیاند، گەشتێکى راستەوخۆیان لە لەندەنەوە بۆ هەولێر هەبووە و بڕیاربوو کاتژمێر 4:45 خولەکى بەرەبەیان بگاتە هەولێر، بەڵام بەهۆى داخستنى ئاسمانى عێراق فڕۆکەکە بە ناچاریى لە فڕۆکەخانەى ئەنقەرە نیشتووەتەوە و کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە بە کاتى ئەنقەرە گەشتەکەى درێژە پێدەدات و دەگاتە هەولێر.

کۆمپانیاى فلاى ئەربیل ئاماژەى بەوەشکردووە، گەشتێکى دیکەیان لە نێوان شارى کۆڵنى ئەڵمانیا بۆ هەولێر هەبووە و بڕیاربوو کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانى بگاتە هەولێر، بەڵام بەهۆى داخستنى ئاسمانى عێراقەوە نەیتوانیوە بگاتەوە هەولێر و لە فڕۆکەخانەى ئیستانبوڵ نیشتووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بە کاتى تورکیا گەشتەکەى بۆ هەولێر دەستپێبکاتەوە.

کۆمپانیاى فلاى ئەربیل راشیگەیاندووە، ژمارەیەک گەشتیان لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە دواکەوتووە و سبەى لەکاتى خۆیدا دەستپێدەکەنەوە و هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە.

گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێم و عێراق دەستپێدەکەنەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێم و عێراق دەستپێدەکەنەوە