ئاسمان ساف و روونە

کەشەکە سەقامگیرە و ئەم دوو رۆژەش بەتەمای باران مەبن

964+

شۆڕش قادری

هەرچەندە پێشتر کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، سەرەتای ئەم هەفتەیە بە باران دەستپێدەکەین، بەڵام کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەم دوو رۆژەش ئاسمان ساف و ساماڵە و بەتەمای باران مەبن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 26.10.2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بۆ سبەی یەکشەممەش، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و خێرایی با لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

دەنگدان گەرم دەبێت و کەشوهەواش فێنک

دەنگدان گەرم دەبێت و کەشوهەواش فێنک