کوژراو هەیە

لە حاجیاوا شەڕەتەقە روویدا

964+

وریا فەتاح

نوێکردنەوە کاتژمێر 11:36 خولەک

رابەر حەسەن وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بۆ 964،” کوژراوەکە، کوژراوى چەقۆیە نەک گولـلە”.

کەمێک پێش ئێستا، لە حاجیاوا شەڕەتە روویدا و بەپێى زانیارییەکانى 964 کوژراو هەیە.

رابەر حەسەن، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت، بەهۆى کێشەیەکەوە لە حاجیاوا شەڕەتەقە روویداوە و کەسێک کوژراوە و ژمارەیەک کەسى دیکەش بریندارن.

وتیشى،”لەبەر ئەوەى رووداوەکە سەرەتایە، جارێ هیچى دیکەى لەبارەوە نازانین و ناشزانین کێ تەقەى کردووە”.

شایەحاڵێکى رووداوەکە کە 964 نەیویست ناوى بڵاو بکاتەوە وتى، سەرەتاى شەڕەکە بە شەڕەچەقۆ دەستیپێکردووە و دواتر بە چەک رووبەڕووى یەکترى بوونەتەوە.

وەک باسى کرد، کەسێک کوژراوە و زیاتر لە سێ کەس بریندار بوون.

شەڕەتەقە روویداوە و دوو بریندار هەن

شەڕەتەقە روویداوە و دوو بریندار هەن