وەرزى سەرمایە و بەشیان دەکات

دانیشتوانی رزگاری ئیتر رۆژ نا رۆژێک ئاویان پێدەدرێت

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دانیشتوانی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، لە سەرەتای مانگی 11ـەوە، رۆژ نا رۆژێک ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت.

ئێستا ھەموو رۆژ ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت، لە 2.11.2024 دەبێتە رۆژ نا رۆژێک.

زەواڵ رۆستەم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ناحیەی رزگاری بە 964ـى وت،”لە کاتی دەستپێکردنی سەرما و ھاتنی وەرزی زستان دابەشکردنی ئاو لە ناحیەکەمان دەکەین بە رۆژ نا رۆژێک”.

“لە وەرزی زستان خەرجکردنى ئاو کەمتر دەبێتەوە، رۆژ نا رۆژێک کاتژمێر و نیوێک بۆ دوو کاتژمێر ئاو دابەش دەکەین بەسەر ھاوڵاتیان، لەماوەی ئەو دوو رۆژە ناهێڵن ھاوڵاتیان توشی گرفتی کەم ئاوی ببن”،زەواڵ رۆستەم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”تا نزیکی مانگی 4ـى ساڵی داھاتوو، دابەشکردنی ئاو بەشێوەی رۆژ نا رۆژێک بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە لەگەڵ ھاتنی گەرما ھەموو رۆژ ئاو دابەش دەکەن بەسەر دانیشتوانی ناحیەکە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێباز زۆرترین بارانى لێبارى و بە کەمترین زیان رزگارى ب...

پێباز زۆرترین بارانى لێبارى و بە کەمترین زیان رزگارى بوو