خۆى بۆ کارى حیزبى تەرخان دەکات

وەزیرى ژینگەى عێراق دەستى لەکارکێشایەوە

964+

وریا فەتاح

نزار ئامێدى، وەزیرى ژینگەى عێراق دەستى لەکارکێشایەوە و بەپێى میدیاى نزیک لە یەکێتى بێت، ئامێدى خۆى بۆ کارى حیزبى تەرخان دەکات.

نزار ئامێدى وەزیرى ژینگەى عێراق، لە پشکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان وەزیرى ژینگەى عێراقە، میدیاکانى نزیک لەو حیزبە دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاند.

وەک باسى دەکەن، ئامێدى لەمەودوا خۆى بۆ کارى حیزبى لە بەغدا تەرخان دەکات و دەبێتە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا.