"ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر پلانی بۆ دانرابوو"

پەکەکە هێرشەکەی ئەنقەرەی لەئەستۆ گرت

964+

شۆڕش قادری

پەکەکە هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی بۆ سەر ئەنقەرە لەئەستۆ گرت و وێنە و ناسنامەی هێرشبەرانیشی بڵاوکردەوە.

ناوەندی پاراستی گەل (نەپەگە) کە باڵێکی سەربازیی پەکەکەیە، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکەی رۆژی چوارشەممە 23.10.2024 لەلایەن تیمێکی تایبەتی بەناوی “تابووری نەمران” ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چالاکییە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر پلانی بۆ داڕێژراوە و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجام دراوە.

نەپەگە دەشڵێت، “هێرشەکە لەلایەن دوو کەس بەناوەکانی مینە سەفژین ناسراو بە (ئاسیا عەلی) خەڵکی ئیزمیر و  عەلی ئۆرەک ناسراو بە (رۆژگەر هێلین) خەڵکی شڕنەخ ئەنجام دراوە”.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23.10.2024 دوو چەکدار هێرشیان کردەسەر كۆمپانیای پیشه‌سازى فڕۆكه‌وانى تورکیا لە ئەنقەر و لە ئاکامدا پێنج کەس کوژران و 22 کەسی دیکەش برینداربوون، هەردوو چەکدارەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژران.

تورکیا 32 ناوچەی بۆردومان کرد و بە چڕی رۆژئاوای کوردستا...

تورکیا 32 ناوچەی بۆردومان کرد و بە چڕی رۆژئاوای کوردستانی گرتووەتەوە

لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە سێ کەس کوژراون و پێنجی دیکە بری...

لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە سێ کەس کوژراون و پێنجی دیکە بریندارن