لە كوێ گرتوویانە؟

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق “تیرۆریستێک” دەستگیر دەکەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری كوردستان – سلێمانی رایگەیاند، بە هاوكاریی دژەتیرۆری عێراق، توانیویانە تیرۆریستێك دەستگیر بكەن.

دژەتیرۆر لە راگەیاندراوێكدا، كە بۆ 964یان ناردووە و ڤیدیۆی هاوپێچیشی لەگەڵدایە، دەڵێن، “پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگریی ورد و بەدواداچوون، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری حەویجە ئەنجامدا، كە توانرا تیرۆریستێکی داواکراو بە ناوی (س.ح.ل) لەدایکبووی 1971 دەستگیر بکرێت”.

“ناوبراو پێشینەی کاری هەیە لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، جیا لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای رێکخراوەکەش کاری کردووە”، دژەتیرۆر وادەڵێت.

ئاماژە بەوەش دەكەن، پاش دەستگیرکردنی، راستەوخۆ رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر هەروەها ئەوەیان خستووەتەڕوو، “بە هاوبەشیی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەوتییەکانمان، بەردەوامدەبن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە پاشماوە و شانە نووستووەکانی تیرۆرستان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق”.

دژەتیرۆری عێراق:

دژەتیرۆری عێراق: "دوو تیرۆریستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد"