دووانیان ئازاد کراون

لەسەر راوی چۆلەکە پێنج کەس دەستگیرکران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ناو قەزای کەلار، پێنج کەس بە چەکی جۆری”بادی” راوی چۆلەکەیان کردووە و دەستگیرکراون.

ئەو کەسانە شەوی رابردوو لە نزیک نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب لە داری نێوان شەقامەکان راویان کردووە، کە نزیکەی 20 چۆلەکەیان کوشتووە.

ھاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ى وت،”ئەو پێنج کەسە لەلایەن پۆلیسی 104ـەوە، دەستگیرکراون و دواتر رادەستی پۆلیسی دارستان کران، بە چەکی جۆری “بادی” و لایت راویان کردبوو”.

“ئەمڕۆ ھەموویان براونەتە بەردەم دادوەر، بەھۆی ئەوەی دوو کەسیان تەمەنیان خوار 15 ساڵ بووە،  بە بڕیاری دادوەر ئازادکراون، سێ کەسەکەی تریشیان راگیراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانە سزای دارایی دەدرێن، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگان لەسەر دۆسیەکە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

چۆلەکەی پاساری لەشار دورکەوتوونەتەوە

چۆلەکەی پاساری لەشار دورکەوتوونەتەوە