حکومەت رەزامەندی داوە

ده‌زگاى مینى هەرێم پێویستى به‌ 48 ئۆتۆمبێله‌ به ‌كرێی بگرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌زگاى مینى هه‌رێم پێویستى به‌ كرێگرتنى 48  ئۆتۆمبێله‌ مث جۆری جیاواز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وازى بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان كردووه‌ ئه‌وه‌ى بیه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌كرێ بدات، سه‌ردانیان بكه‌ن.

ئۆتۆمبێله‌كان بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری مینه‌، بۆ مەبەستی هاتوچۆپێکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە سنووری کارکردنیان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

به‌پێی بانگه‌وازه‌كه‌ پێویستە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (تویوتا لاندکروز یاخود نیسان پاترۆڵ) بێت.

عه‌لی میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكى دەزگاى مینى هه‌رێم به‌ 964ـى راگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى داوه‌ كه‌ 48 دانه‌ ئۆتۆمبێل بۆ كاروباره‌كانیان له ‌هه‌رێمی كوردستان به‌ كرێ بگر‌ن.

وتیشی “به‌ دابینكردنى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ 24 تیمى مینلابه‌ر ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌”.

بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مینى سلێمانى 24 ئۆتۆمبێل، هه‌ولێر و سۆران 12، دهۆك هه‌شت و ئیداره‌ى گەرمیانیش چوار ئۆتۆمبێل.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین پێویستی بە 12 ئۆتۆمبێلە بۆ...

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین پێویستی بە 12 ئۆتۆمبێلە بۆماوەی ساڵێک