"گیانتان پارێزراو بێت"

تیمه‌كانى هۆشیارى مین روویان له‌ گونده‌كانى شارباژێڕ كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تیمه‌كانى هۆشیارى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى روویان له‌ گونده‌كانى سنوورى شاربژێڕ كردووه‌ و به‌شێوازێكی جیاواز رێنمایی خۆپارێزى پێشكه‌شی گوندنشینان ده‌كه‌ن.

تیمه‌كانى یه‌ك و دووی هۆشیاری سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانیه‌.

ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان له‌ گوندى وڵیاواى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى زه‌ڵانى سنوورى شارباژێڕ بوون و گوندنشینانیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

ماڵه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان گه‌ڕاون و له‌رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ر و پێدانى رێنمایی، گوندنشینانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگی.

ده‌زگاى مین ده‌ڵێت “چوونى تیمه‌كانمان بۆ گونده‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیش لێى بۆ زیاتر پاراستنى گیانى هاوڵاتیانه‌”.

دواى 10 ساڵ رێكخراوێكی نه‌رویجی داواى مۆڵه‌ت له‌ ده‌ز...

دواى 10 ساڵ رێكخراوێكی نه‌رویجی داواى مۆڵه‌ت له‌ ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌