"بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك تاوه‌كو 5000 دیناریان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌"

گۆشتفرۆشێكی باتاس به‌ نرخێكی هه‌رزان گۆشت ده‌داته‌ خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەنجێکی گۆشتفرۆش له‌ باتاسی سه‌ر به‌ قه‌زاى هه‌ریر، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ گۆشته‌كه‌ى به‌ نرخێكی هه‌رزان به‌و خێزانانه‌ ده‌دات كه‌ كه‌مده‌رامه‌تن، خۆیشی ده‌ڵێت، چه‌ند رۆژێك زه‌ره‌رى كردووه‌.

گۆشتفرۆشه‌كه‌ ناوى شه‌هید ره‌جه‌ب، ماوه‌ى نزیكه‌ى 10 ساڵه‌ كارى گۆشتفرۆشی ده‌كات.

شه‌هید به‌ 964ـى وت، هه‌فته‌یه‌كه‌ گۆشت به‌ هه‌رزان ده‌داته‌ خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گۆشتیش نزیكه‌ى پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

وتیشی “چه‌ند رۆژێكى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌و گۆشته‌ى له‌ بازاڕ كیلۆى به‌ 18 یاخود 20 هه‌زار دینار بوو من به‌ 15 هه‌ زار ده‌دایه‌ ئه‌و خێزانانه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا خێزانێكی زۆر رووی تێكردووه‌ و گۆشتیان لێى كڕیوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، فرۆشتنى كیلۆیه‌ك گۆشت به‌ 15 هه‌زار دینار ده‌بوه‌ زه‌ره‌رێكی زۆر بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ و به‌به‌رده‌وامى كیلۆى گۆشتى بۆ ئه‌م خێزانانه‌ كردووه‌ته‌ 16 هه‌زار دینار و ده‌شڵێت “بۆئه‌وه‌ى هه‌م زه‌ره‌رێكی زۆر نه‌كه‌م و هه‌م خێزانه‌ كه‌مدرامه‌ته‌كانیش بێبه‌ش نه‌بن به‌به‌رده‌وام سێ تاوه‌كو چوار هه‌زار دینار هه‌رزانتر له‌ بازاڕ گۆشتیان پێده‌ده‌م”.

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور سێ هەزار دینار نرخی دابەزاند

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور سێ هەزار دینار نرخی دابەزاند