پێکهاتوون لە پێنج کەس

باندێکی دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە باندێکی پێنج کەسی دزیکردن کە چەندین کردەوەی دزیان ئەنجامداوە دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوانی ئازادییەوە ئەو باندە پێنج کەسییە دەسگیر کراوەن و دزیان لە هاوڵاتیان کردووە لە ناوچە جیاوازەکانی کەرکوک.

دەشڵێت، باندەکە پارە و ئامێری مۆبایل و قاسەی ئاسنیان دزیوە و دەستیان بەسەردا گیراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیا بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئێستا تۆمەتبارەکان بە پێی مادەی 444ـی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاویان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی لە دادوەر کراون و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

لە قەزای شێخان دوو باندی دزیکردن دەسگیرکران

لە قەزای شێخان دوو باندی دزیکردن دەسگیرکران