چەند رۆژێکە تاڕادەیەک جێگیرە

نەوت جوڵەیەکی کرد و کەمێک بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا کەمێک بەرز بووەوە.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 75.92 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسیش بە 71 دۆلار و 61 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات.

لە نیوەى یەکەمى ئەم مانگە، نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو، بەشێوەیەک گەیشتە بن 80 دۆلار، هۆکارەکەشى ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئێران، بەڵام لە ئەگەرى خاوبوونەوەى مەترسى هێرشەکە جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە.

ئەمساڵ کەس لە نەوتی ماڵان ناپرسێت

ئەمساڵ کەس لە نەوتی ماڵان ناپرسێت

چین نەبێ وەزعی بازاڕی نەوت شڕ دەبێت

چین نەبێ وەزعی بازاڕی نەوت شڕ دەبێت