"لەسەر داوای هاوڵاتیان"

لە راپەڕین 22 پرۆژە 15 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکرا

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێم رەزامەندی دا بە خەرجکردنی نزیکەی 15 ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێکردنی 22 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی راپەڕین.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024 ئارام محەمەد سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە 964ـی وت، “22 پڕۆژە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین رەزامەندیان لەسەر دراوە، ئەوەی پەیوەندی بە سنوری پشدەرەوە هەیە حەوت پڕۆژەن بەگوژمەی نزیکەی شەش ملیار دینار و لەسەر بودجەی وەزارەتی گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێن”.

بەقسەی ئارام محەمەد پڕۆژەکان کاتیان دەوێت تاکو دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، دەشڵێت، “ئێمە پێشتر کاری دەرخستە و دیزاینمان بۆ پڕۆژەکان کردووە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە و ئێستا رەزامەندیان لەسەر دراوە”.

پرۆژەکان بریتین لە رێگەسازی کۆڵانەکانی فەرمانبەران و نەمرود لە حاجیاوا، رێگەسازی شەقامی سەرەکی سەروچاوە، پرۆژەی شەقامی 60 مەتری لە قەڵادزێ، نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی چەند رێگەیەکی ناوبازاڕ لە قەڵادزێ و چەند پرۆژەیەکی دیکە.

پڕۆژەکان ئەمانەن:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):