تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی کەلار

مێردمنداڵێک لەئاوی باڵەجۆی سنووری گەرمیان خنکا

964+

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مێردمنداڵێک لە پرۆژەی ئاوی باڵەجۆ لە سنووری کەلارخنکاو تەرمەکەی دەرهێنراوە.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، تەرمی مێردمنداڵێکی 12 ساڵان براوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆکاری خنکان لەئاودا گیانی لەدەستدابوو.

دەشڵێت، بە قسەی کەسوکارەکەی ئەو مێردمنداڵە دانیشتووی گوندی باریکەی سەربەناحییەی قۆرەتوون ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو مێردمنداڵەیان لە ئاوی باڵەجۆی گوندەکەیان خنکاوە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت ئەوان لەسەر هۆاری خنکانەکەیی و چۆنیەتی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لە بەستۆرە مێردمنداڵێک خنکا

لە بەستۆرە مێردمنداڵێک خنکا