كه‌شناسی هه‌رێم پێكاى

باڵه‌كایه‌تى گره‌وى یه‌كه‌مین به‌فربارینى ئه‌مساڵى برده‌وه‌

964+
ئاكام غه‌فور – سۆران

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین به‌فربارینى ئه‌مساڵى هه‌رێمی كوردستنان له‌ سنوورى باڵه‌كایه‌تى به‌تایبه‌تیش كوێستانى پرژه‌ باری.
بارینى به‌فره‌كه‌ له‌سه‌رخۆیه‌ و كه‌م كه‌میش ده‌بارێت به‌ڵام به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى په‌مانێری 964 تۆمارى كردوون ورده‌ورده‌ خاكى ئه‌و شوێنه‌ سپی پۆش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كه‌كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینیی كردبوو كه‌ جگه‌ له‌ نمه‌باران له‌ هه‌ندێك شوێن به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی پێشبینییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئه‌گه‌ری به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنورییه‌كان و نمه‌باران هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ نزمبوونه‌وه‌.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو له‌هه‌رێمی كوردستان :
هه‌ولێر: 22 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 21 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 21 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك: 25 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه‌: 22 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 23 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 11 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 18 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 24 پله‌ی سیلیزی.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ چیاى حه‌سه‌ن به‌گه‌وه‌ به‌فرى سروشتى بۆ به‌رب...

له‌ چیاى حه‌سه‌ن به‌گه‌وه‌ به‌فرى سروشتى بۆ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ ده‌هێنن