لیژنەی ئەمنیی هەولێر رێکاری هەیە
ئاستەنگی شەقام و بەرزکردنەوەی دەنگی تەسجیل پێبژاردنی لە دوایە
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی ئەمنیی هەولێر، دەستکراوەیی تیمەکانی هاتوچۆی راگەیاند لە بەرانبەر هەموو ئەو ئاستەنگی هاتوچۆیانەی دروست دەکرێ لە شەقامەکان، رێکار بگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی بەبۆنەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئاهەنگ دەگێڕن و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان تۆمار بکەن.
راگەیەندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی هەولێر لە پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە دێت، کە ژمارەیەک لایەنگر لەسەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان کۆدەبنەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2024 لیژنەکە راگەیەندراوی هەیە.
لیژنەى ئەمنیى پارێزگاى هەولێر، نووسیویەتی، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، لە ئەمشەو 2024.10.22، دوایی کۆتاییهاتنى کەمپەینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركهر و دروستکردنى قەرەباڵغی و ئاستهنگى هاتوچۆ، بە هەموو شێوەیەک رێگەپێدراو نییە.
لیژنەکە دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە، پۆلیسى هاتوچۆ دەستکراوەن بە دەستنیشانکردن و نووسینى ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى ئەوکارانە ئەنجامدەدەن، بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی و سزادانى خاوەنەکانیان بە پێبژاردن.