قیرتاوكردنی یەكێك لە شەقامەكانی كەسنەران، فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
هەولێر و دەوروبەری
هەڵبژاردن كۆتایی هات و قیرتاوكردن دەستیپێكردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتی قیرتاوكردن لە هەولێر و دەوربەری درێژەی دەبێت و لە چەند گەڕەكێكی هەولێر و هەروەها لە ناحیەی كەسنەزان كارەكان دەستیانپێكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024 راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لە ناحیەی کەسنەزان و لەسەر بودجەی پارێزگا قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی حەسناوە و 11 ئادار دەستیپێكرد، ئەمەش بۆ ئەوەی رێگاوبان و شەقامەكان لەو كێشانەی هەیانە چارەسەر بكرێن.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش كردووە، هەر ئەمڕۆ قیرتاوكردن لە چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێكرد و كارەكان بەردەوامییان دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا و بە تایبەتی لە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی كوردستان، هەڵمەتێكی فراوان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ چاككردن و قیرتاوكردنی شەقام و رێگاوبانەكان دەستیپێكرد و ژمارەیەكی زۆر شەقام و رێگاوبان قیرتاوكران، بە تایبەتی لەو گەڕەكانەی بەم دواییە دروست بوون.
شارەوانیی سلێمانی تا مانگی پێنج قیرتاوکردنی راگرتووە
قیرتاوکردن
هەولێر
هەڵمەتێكی دیكەی قیروتاوكردنی شەقامەكان دەستیپێكرد
کارەکانی تەواو نەكراوە
رێگا بەدیلەکەی هەیبەت سوڵتان بەکەڵکی هاتوچۆ نایەت
پڕۆژەکە گەڕەکەکانی نەورۆز، ئازادی، سماقۆک و کۆچینە دەگرێتەوە
لە ئاکرێ 45 شەقام قیر و کۆنکرێت دەکرێن
شۆفێران رێتان کەوتە ئەو دەڤەرە ئاگاداربن