"ئاسنفرۆشان چۆڵی کەن"

ئیدارەی خورماتوو دەروازەی شار دەکات بە باخچە و سەوزایی

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

ئیدارەی قەزای خورماتوو بەنیازە شۆێنی ئاسنفرۆشانی نزیک دەروازەی شار بکات بە باخچە و سەوزایی.

زوڵفەقار حەیدەر قایمقامی خورماتوو بە 964ـی وت، “پێشتر چەند جارێک هۆشداری چۆڵکردنی ئەو شوێنانەمان بەئاسنفرۆشان داوە، بەڵام تائێستا چۆڵیان نەکردووە”.

“ئەمجارە مۆڵەتی یەک هەفتەمان بۆ داناون و لە دوای ئەو ماوەیە دەبێت سەرجەمیان ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە و سزای ماددیش دەدرێن”، زوڵفەقار حەیدەر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش چۆڵبوونی، هەڵمەتی پاککردنەوەی شوێنەکە لەلایەن شارەوانی خورماتوو دەستپێدەکات و چەند باخچە و سەوزایی و نافورەی تێدا دروست دەکرێت، چونکە مەبەستیانە سیمای شەقام و دەروازەی قەزاکە بەجوانی دەرکەوێت.

ئەم هەڵمەتەی ئیدارەی خورماتوو دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکە ژمارەی ئەو کەسانەی کاری ئاسنفرۆشی دەکەن، زیاتر بووە و بەشێوەیەکی نایاسایی شەقام و شوێنە گشتییەکانیان داگیر کردووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

رێنمایی و کوتانى منداڵان لە خورماتوو دەستیپێکرد

رێنمایی و کوتانى منداڵان لە خورماتوو دەستیپێکرد

خورماتوور هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ سەلامەتی ئ...

خورماتوور هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ سەلامەتی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ و مرۆڤه‌كان