رێژەی دەنگدان 72% بووە

کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە

964+

توانا نەقی

دوای 24 کاتژمێر لە تەواو بوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە.

کۆمسیۆن رێژەی 99.63%ـی ئەنجامەکان بڵاو دەکاتەوە و رێژەیی بەشداریکردنی دەنگدانیش 72% بووە.

کۆمسیۆن ئاماژەی ەوەکردووەم، بڵاوکردنەوەی ئەم ئەنجامانە ناتوانرێت تانەی لێبدرێت چونکە ئەنجامی بەرایین.

تاوەکو ئێستاش دەنگی 26 بنکە لە هەرچوار بازنەکە جیانەکراونەتەوە.

بە پێی ئەو ئەنجامەی کە کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە دەنگەکان بەم شێوەیەن:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 809197 دەنگ

یەکێتی نێشتیمانی کوردستان: 408141 دەنگ

جوڵانەوەی نەەی نوێ: 290991 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 95381 دەنگ

رەوەتی هەڵوێست: 55775 دەنگ

کۆمەڵی ئیسلامی: 64710 دەنگ

بەرەی گەل: 33365 دەنگ

بزوتنەوەی گۆڕان:11621 دەنگ