بانكه‌كان كراوه‌ن
ئه‌مڕۆ 12 ده‌سته و وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشووى فه‌رمییه به‌ڵام 12 ده‌سته و وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن.
موژه‌كه هی مانگی ئه‌یلوولى 2024 ـه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موچه‌ی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان و ژینگه، ده‌زگای مین، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌ته‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، دارایی و ئابوری، ته‌ندروستی، موچه وه‌رده‌گرن.
شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دووشه‌ممه پشووى فه‌رمییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام بانكه‌كات كراوه ده‌بن و دابه‌شكردنى م‌و چه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.