لە جەلەولا

تانکەرێک سەربازێکی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد 

964+

راژان باجەلان – خانەقین

لە دەروازەی جەلەولا تانکەرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا، سەربازێکی کوشت و دووانی دیکەشی بە سەختی بریندار کرد.

د. محەمەد موتعيب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەلەولا بە 964ـی وت، “ئەمشەو 20.10.2024 لە دەروازەی جەلەولا و لە خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق، تانکەرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ژمارەیەک سەربازدا کێشاوە”.

” لە رووداوەکەدا سەربازێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دووی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان”، د. محەمەد موتعيب وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای رووداوەکە شۆفێری تانکەرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵی بەردەوامە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەلەولا راشیگەیاند، بە قسەی چەند شایەتحاڵێک شۆفێری تانکەرەکە وتوویەتی کە ئۆتۆمبێلەکەی ستۆپی نەماوە و لەناکاو لەکارکەوتووە، بۆیە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر ھاوڵاتیەکی شێلا و گیانی لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر ھاوڵاتیەکی شێلا و گیانی لەدەستدا

 ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

 ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا