ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشیان داده‌گیرێت
ئیداره‌ى راپەڕین: ئه‌وه‌ى ته‌قه بكات لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیدارەی راپەڕین، ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ركه‌سێك بۆ ده‌ربڕینى خۆشی بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ته‌قه بكات، لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و چه‌كه‌كه‌شی ده‌ست به‌سه‌رداده‌گیرێت.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، وردە وردە بەرەو کۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچن و به هه‌وڵى هێزه ئه‌منییه‌كان، تا ئێستا هیچ جۆرە کێشەیەک لە سنوورەکەیان رووینەداوە و به سه‌لامه‌تى به‌ڕێوه‌چووه.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنێت، رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن خۆشییەکانی لە رێگەی چەک و تەقەکردن دەرببڕێت، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنیەکانیان راسپاردووه مامەڵەی یاسایی لەگەڵ هەر کەسێک بکەن کە یاساشکێنی بکات.
ده‌شڵێت “جگه له‌وه‌ى كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌مان كات دەست بەسەر چەکەکەشیدا دەگرین”.