"پەتاتەکە باشترە"
کۆمیسیۆن: هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ناکەین
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرپەرشتیاری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێرە و لەوێ، باس لە ئاسانکاری لە رێژەی 5%ی رێژەی دەنگدانی ئەو کەسانە دەکرێ کە پەنجەمۆریان دەرناچێ و ناتوانن دەنگ بدەن.
نەبەرد عومەر وتی، ئەوە هیچ بنەمایەکەی نییە و گۆرانکاری لە رێنماییەکانی خۆمان ناکەین. ئەو وتیشی، گەر پزیشکەکان پێیان ناخۆش نەبێ، ئەوەی ئێمە هەستمان پێ کردووە، لە نێوان لیمۆ و پەتاتە کە بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی پەنجە و دەرخستنی پەنجەمۆر، پەتاتەکە نەتیجەی باشتر بووە.
ئەوە لە کاتێکدا، نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر گرفتی بۆ بەشێک لە دەنگدەران دروست کردووە، كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراقیش، رێژهی بهشداری دهنگدهرانی تا كاتژمێر 12:00 بڵاوكردهوه و لەو رێژەی لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەبووە، لە دەنگدانی گشتی تەنیا 31%ی خەڵک دەنگیان داوە.
بە پێی داتای ستافی کۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق بێت کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە هەولێر بڵاویانکردەوە، تاوەكو كاتژمێر 12ی نیوهڕۆ له بازنهی ههولێر رێژەی بەشداریکردن 34٪ و له بازنەی دهۆک رێژەی بەشداریکردن له 31٪ و له بازنەی هەڵەبجە رێژەی بەشداریکردن له 33٪، بووه، ههرچی بازنهی سلێمانییه سەدا ٪29 بووە.
لە کاتژمێر 7:00ـى بەیانى ئەمڕۆ 20ـى ئۆکتۆبەرى 2024، بنکەو ناوەندەکانى دەنگدان بەڕووى 2.683.618 دەنگدەردا کرانەوە، هەڵبژاردنەکە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە و یەکەمجارە دەنگدەران بە کارتى بایۆمەترى دەنگدان دەنگ دەدەن.