دوو جار لە بەحرکەوە هاتووە و دەنگی نەدا

“چۆن دەبێت كۆمیسیۆن بۆ كێشەی پەنجەمۆر چارەسەری پێ نەبێت؟”

+964

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

هاوڵاتیان بەردەوامن لە چوون بەرەو سندوقەکانی دەنگدان و لە کاتێکدا بەشێکیان بێ کێشە دەنگی خۆیان دەدەن، بەشێکی دیکەیان کێشەیان بۆ درووست بووە و بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە ناتوانن دەنگ بدەن و گلەییان هەیە، ئەوان دەڵێن چۆن دەکرێ هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە نەدۆزرێتەوە.

یەکێک لەو هاوڵاتییانەی بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە گرفتی بۆ درووست بووە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئەم هەموو ساڵە کوردایەتی مەعقول نییە نەتوانین دەنگ بدەین.”

وتیشی، هیچ شتێک نییە بەکارم نەهێنابێ بۆ ئەوەی پەنجەمۆرەکەم بخوێنێتەوە، بەڵام هیچ چارەسەری نەبوو، لەبەیانییەوە دووجار لە بەحرکەوە هاتوومەتەوە، بەڵام ئێستا پێمدەڵێن بڕۆروە هیچ چارەسەرێک نییە، چۆن دەبێ کۆمیسیۆن هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەم کێشەیە نەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کونسوڵخانە و رێکخراوەکان 1830 چاودێریان بۆ ئەم هەڵبژارد...

کونسوڵخانە و رێکخراوەکان 1830 چاودێریان بۆ ئەم هەڵبژاردنە داناوە