کەش تا کەی وا دەبێت؟

کەشناسێک: بەفربارین ناوچە بەرزەکان دەگرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەشناسێک دەڵێت، بەرگی زستانە بپۆشن یەکەم سەرمای پایز دێت و روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەفریش ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەگرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش، پلەکانی گەرما بەخێرایی نزیک 10 بۆ 13 پلە روو لە دابەزین دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.10.2024، سالار عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە 964ی راگەیاند، چەند رۆژێکە بارستە هەوایەکی سارد لە جەمسەری باکوورە بەسەر ئاسیا و بەشێکی ئەوروپا دابەزی وە، بە رەنگی شین بۆ سەوز، دواتر بۆ ئەمرۆ 20ی مانگ وردە وردە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەو کەشناسە دەڵێت، هەست بە سەرما دەکرێت، هاتنی ئەو هەوا ساردە وا دەکات بەشێکی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە هۆی هاتنی شێی دەریای سپی ناوەڕاست، دابەزینی شەپۆلی دەریای رەش تێکەڵ بکات و گۆڕان لە کەشەکە دروستدەکات.

بارستە هەوا ساردەکە دواتر دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و هەوری تەواو، لە ناوچە جیا جیاکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی و باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین دروست دەکات، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان کە بەرزیان 2700 مەترە لە ئاستی دەریا بەفر دەبارێت.

ئەو کەشناسە دەڵێت، کاریگەری ئەم هەوا ساردە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە زیاتر دابەزێت مانەوەی هەوای سارد تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت، دواتر لە بارستە هەوا ساردەکە لە سەر هەرێمی کوردستان لا دەچێت.

سەرما هات و چاكەت و قەمسەڵە حازر بكەن

سەرما هات و چاكەت و قەمسەڵە حازر بكەن