بوون به‌ 55 سكاڵا

10 سكاڵای دیكه‌ له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كان لە كۆمیسیۆنه‌وه‌ تۆماركراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا 10 سكاڵاى دیكه‌ تۆماركراون و به‌شێك له‌و سكاڵایانه‌ش دوا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌.

تاوه‌كو رۆژى 17.10.2024 ژماره‌ى ئه‌و سكاڵایانه‌ى تۆماركرابوون بریتی بوون له‌ 45 سكاڵا، به‌م 10 سكاڵایه‌ی ئێستاش كۆى گشتییه‌كه‌ى بوو به‌ 55 سكاڵا.

كه‌مێك پێش ئێستا، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ گرووپى واتساپی میدیاكاراندا لیستێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژماره‌ى تۆماركردنى سكاڵاكان زیادیان كردووه‌، به‌شێكیان بۆ سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌شێكیشیان هی دوو رۆژى رابردوون.

به‌پێی لیسته‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ سلێمانى 31 سكاڵا و له‌ هه‌ولێر 19 و له‌ دهۆكیش ته‌نیا پێنج سكاڵا تۆماركراون.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌كۆى 55 سكاڵاكه‌ 34 دانه‌یان بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌، به‌ڵام ئاشكراى نه‌كردووه‌ سزاكه‌یان چییه‌.

له‌ به‌غدا سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت له...

له‌ به‌غدا سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌