دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

لە نێوان باوەنوور و کەلار شەش کەس بریندار بوون

964+
ئەحمەد مستەفا

دوو ئۆتۆمبێل لە نێوان گوندی بەرلووت و تازەدێ پێکیاندادا، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە شەش کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

پۆلیس لە پاش کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024 گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە، کە ناوچەکە دەکەوێتە، سەر رێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنوور لە ئیدارەی گەرمیان.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان بێت، دوو ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان ئاڵتیما و کیا سیراتۆ بووە بە ئاراستەی سلێمانی رۆیشتوون لە نێوان هەردوو گوندی بەرلووت و تازەدێ پێکیان داوە.

هاتوچۆ دەڵێت، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا شۆفێر و پێنج سەرنشین بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

دیمەنی پاشماوەی رووداوەکە؛