ناسنامەی پێ نییە

لە نێوان رانیە بۆ هیزۆپ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە رێگەی نێوان رانیە بۆ هیزۆپ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەڵێت شۆفێرەکە ناسنامە پێ نییە، و سۆراغی کەسوکاری دەکات.

رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18.1.2024 روویداوە.

لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبووکی خۆی پۆلیسی راپەڕین نوسیوویەتی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) رەنگی مارۆنی لە نێوان رانیە بۆ هیزۆپ وەرگەڕاوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستداوە، باسی لەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە داوا لە کەس و کاری دەکەین یان هەرکەسێک زانیاری هەیە لەبارەیەوە کەس و کاری ئاگاداربکەنەوە و سەردانی پزیشکی دادوەری رانیە بکەن.