ئەو شۆفێرەى لێیداون رایکردووە

لەروداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەست دا

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا، بەدیاری کراوی نزیک بارەگایی جەبهەی تورکمانی لەناو سەنتەرى خورماتوو، روداوێکی سەختی هاتوچۆ رویداو دوو کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت،”روداوەکە لەسەر شەقامى سەرەکی قەزاکە روویداوەو بارهەڵگرێک بەتیژڕەوییەوە خۆی بەماتۆڕسکیلێکدا کێشاوەو کە جگە لە لێخوڕەکەى دوو سەرنشینی دیکەشی لەگەڵ بوو”.

وەک باسى دەکات، هەر لە شووێنى رووداوەکە دەستبەجێ دوو کەس کە براى یەکترین گیانیان لەدەستداوە و کەسێکى دیکەش بە سەختى بریندارە.

وتیشی،”ئەو بارهەڵگرەی کە لەماتۆڕسکیلەکەی داوە، نەوەستاوەو رایکردووە، هاتوچۆ و پۆلیسی قەزاکەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەهەوڵی دۆزینەوەو دەستگیرکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکەن”.

مەحەمەد جومعە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بۆ 964 پشتڕاستى کردووە کە دوو تەرم و بریندارێک گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆى ناجێگیرى بارى تەندروستییەوە، بریندارەکەیان رەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک کردووە.

پەیامنێرى 964 لە سەرچاوە ئەمنییەکان دەستیکەوتووە، کە بارهەڵگرەکە سنوورى خورماتووى تێپەڕاندووە و بەرەو بەغدا رۆیشتووە و بە چەند بازگەبەکیشدا رەتبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز ب...

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز بووەوە