هۆکارەکەی دیار نییە

ژینگەی هەڵەبجە بەدواداچوون بۆ وشکبوونی دوو درەخت دەکات

964+

ژووری هەواڵ

لەبەردەم سوپەرمارکێتێکی گەڕەکی شارەوانی لە هەڵەبجە، دوو درەخت لەناکاو وشکبوون، ژینگەی پارێزگاکە پشکنینی دەستپێکردووە و دەیەوێت هۆکاری وشکبوونی درەختەکان بزانێت.

کۆسار مەحمود، بەرپرسی هۆشیاری و راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی فەرمانگەکە و پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە بەدواداچوون دەکەن بۆ وشکبوونی دوو درەخت، کە لەلایەن هاونیشتمانیانە روێندراو و ئاو دراون.

“درەختەکان دار توون، یەکێکیان ماوەی دوو هەفتەیە وشکبووە و لە شەو و رۆژێکدا وای لێهاتووە، ئەوەی دیکەشیان لایەکی وشکبووە و نازانین هۆکار چیە”، کۆسار مەحمود وای وت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، بە ئەگەری زۆرەوە یان “شت” کراوەتە ژێر دارەکان، یان بەهۆی نەخۆشیەوە وشکیان کردووە.

بەگوێرەی رێنماییەکانی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، سزای پێبژاردنی بڕینەوەی هەر دارێک 500 هەزار دینار و تاوەکو بەندکردنیش دەڕوات.

ژینگەی هەڵەبجە بەدوای سەرپێچیکارێکدا دەگەڕێت

ژینگەی هەڵەبجە بەدوای سەرپێچیکارێکدا دەگەڕێت