ئەنجامی بەرایی

ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كوردستان دوای 24 كاتژمێر بڵاودەكرێنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی  دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامە بەراییەكان دێنە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024 جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە گرووپی رۆژنامەنووسانی هەڵبژاردن لە واتساپ رایگەیاند، 24 كاتژمێر دوای پرۆسەی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكرێنەوە.

وتیشی، دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان، تیمی كۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەكەنەوە، دواتریش قۆناغی تانەدان دەستپێدەكات.

وتەبێژی كۆمیسیۆن هەروەها روونیكردەوە، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان و پەسندكردنی ئەنجامی كۆتایی، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی كوردستان، لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە فەرمی و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڵاو دەكرێتەوە.

رۆژی 20ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، پێش ئەوەش، سبەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت.

كۆمیسیۆن: 45 سكاڵا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان‌ تۆمار كر...

كۆمیسیۆن: 45 سكاڵا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان‌ تۆمار كراون