تا پێنجشەممە دەخایەنێت

سبەی موچە دابەش دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی كوردستان وەك چاوەڕوان دەكرا لیستی موچەی مانگی نۆی راگەیاند و سبەی هەینی دەستپێدەكات.

وەزارەتی دارایی كەمێك پێش ئێستا لیستی دابەشكردنی موچەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، سبەی هەینی دەست بە دابەشكردنەكە دەكرێت و هەریەكە لە خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.

هەروەها بەپێی لیستەكە رۆژی شەممەش موچە دابەش دەكرێت، بەڵام یەكشەممە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە دابەشكردنەكە دەوەستێت، دواتر دووشەممە دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، دابەشكردنی موچە تا پێنجشەممەی داهاتوو درێژە دەكێشێت و دواشوێن كە موچە وەردەگرن، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستانە.

سبەی موچە دابەش دەكرێت

سبەی لیستی موچەی مانگی نۆ رادەگەیەندرێت

سبەی لیستی موچەی مانگی نۆ رادەگەیەندرێت