سێرڤەرەکەیان کێشەی هەیە

سەردانی هاتوچۆی سۆران مەکەن بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە

+964

ژێوار خدر

هاتوچۆی سۆران ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەکەن بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە (سەنەوی) ئۆتۆمبێلەکانیان، لەبەرئەوەی سێرڤەرەکەیان کێشەی تێدایە و ناتوانن مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن.

دەشڵێن، “سێرڤەری بەڕێوەیەرایەتییەكەمان راستەوخۆ سەر بە هەولێرە بۆیە داواكارین سەردانی بەشی هونەری تایبەت بە ساڵیانەی ئۆتۆمێل نەکەن، تا دوای هەڵبژاردن”.

روونیشیان کردووەتەوە، هیچ کەسێک سزای دواکەوتنی نایەتە سەر هەتا ماوەی دیاریکراو، واتە دوای هەڵبژاردن.

پێش سۆران، هەر ئەمڕؤ هاتوچۆی هەولێریش رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و ئەپدەیتکردنەوەی، کارەکانیان تا دوای هەڵبژاردن دەوەستێت و ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ نوێکردنەوەی ساڵانە جێبەجێ بکەن.

بەشی مۆڵەت و هونەری هاتوچۆی هەولێر تا دوای دەنگدان کار...

بەشی مۆڵەت و هونەری هاتوچۆی هەولێر تا دوای دەنگدان کارناکەن