دەزگای دژەتیرۆری عێراق

لە هەفتەیەکدا دەستگیرکردنی سێ “تیرۆرست” لە سلێمانی راگەیەندرا

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی “تیرۆر” راگەیاند و دەڵێت، یەکێک لە دەستگیر کراوەکان لە پارێزگای سلێمانی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، چەند ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە و لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم “تیرۆرستێکیان” لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردووە.

تۆمەتبارێکی دیکەی “تیرۆر” لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر کراوە.

“لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین و پاککردنەوەی پەناگەی تیرۆریستانی داعش، پاڵەوانەکانمان کۆمەڵێک موشەکهەڵگر و کەرەستەی تەقەمەنییان لە پارێزگای ئەنبار، بیابانی روتبە تەقاندەوە”، دژەتیرۆری عێراق وا دەڵێت.

هەر لەم هەفتەیەدا، دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو “تیرۆرستی” دیکەی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەست...

دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد