لیژنەی باڵای ئەمنی:

“لە رۆژی دەنگدان بردنەوە ژوورەوەی مۆبایل و كامێرا قەدەەغەیە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لێژنەی باڵای ئەمنی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارییەكی بۆ هەموو هاوڵاتیانی بەشدار لە هەڵبژاردن بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، لە رۆژی دەنگدان بردنەوە ژوورەوەی مۆبایل و كامێرا قەدەەغەیە.

ئاگادارییەكە دەقەكەی بەم جۆرەیە:

“لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیدا، مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ خۆتان مەبەن، چونکە قەدەغەیە و رێگاپێدراو نییە، کارمەندانی پۆلیس هەر لە دەرگای بنکەکانی دەنگداندا رێگاتان پێنادەن بیبەنە ژوورەوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ خۆتان نەیبەن”.

لیژنەی باڵای ئەمنی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

20ی ئەم مانگە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت.

"لە هەڵبژاردندا توندوتیژی و رق و كینە بڵاومەكەنەوە و سووكایەتی بە یەكتر مەكەن"